کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئامریکا داوا کرا تێرۆریست "حوسێن مووسەویان" لە زانکۆی "پرینستۆن" دەر بکرێت

10:50 - 19 رێبەندان 2721

ناوەندی "یەکیەتی دژی ئێرانی ئەتۆمی" داوایان کردووە کە تێرۆریست "حوسێن مووسەویان" لە زانکۆی "پرینستۆن" لە وڵاتی ئامریکا دەر بکرێت.

ناوبراو وەک لێکۆڵەرێک لەو زانکۆیەدا کار وچالاکی دەکات و لە میدیاکانی ئامریکادا داکۆکی لە سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەکات.

پێشتر کۆمەڵێک لە ئاکادیمیسییەکانی ئەو زانکۆیە داوایان لە بەڕێوەبەرانی ئەو زانکۆیە کردبوو ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران لە ئامریکا دەربکەن.

"حوسێن مووسەویان" کاتێک دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی بە دەستی تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید کران باڵوێزی ڕێژیمی ئێران لە ئاڵمان بووە.

داوی دۆسیەی بەناوبانگی میکۆنوس ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران لە ئاڵمان دەرکرا و نیشتەجێی ئامریکا بوو.