کوردستان میدیا: لە بروکسێل بۆ پشتیوانی لە خەباتی نەتەوەی کورد و مەحکوومکردنی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر بەشێک لە خاکی کوردستان خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەر، بە سەدان کورد و دۆستانی کورد لە هەموو شوێنێکی شاری بروکسێل، بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا و مەحکوومکردنی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر بەشێک لە خاکی کوردستان خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.
لەو خۆپیشاندانەدا کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان بەشدار بوون و داوایان کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەنیسبەت هێرشەکانی تورکیە هەڵوێست بگرێت.
لەو خۆپیشاندانەدا، هێرشی تورکیە وەک ژینۆسایدی نەتەوەی کورد لە قەڵەم درا و داوا کرا پێش لەو هێرشانە بگیردرێت.