![](/content/upload/1/news/52600_w920.jpg)
بەپێی ڕاپۆرتی "ئیلنا" ڕێژیمی ئێران بە حەقدەستی مانگانەی ٧٥ دۆلاری، لە پلەی ١٦٠ی جیهاندایە و "فەرامەرز تۆفیقی" سەرۆکی کۆمیتەی حەقدەستی کانونی باڵای شورای ئیسلامیی کاری ئێران لەو پەیوەندییەدا وتوویەتی: "ئێران بە پلەی ١٦٠ کەوتووەتە دوای وڵاتی گامبیا و تەنانەت وڵاتی ئەفغانیستانیش بە پلەی ١٣٠".
"تۆفیقی" لە درێژەدا باس لەوەش کردووە کە وڵاتانی بورکینافاسۆ و بەنگلادش کە هەژارترین وڵاتن، لیبی کە وڵاتەکەی لە قەیراندا دەژی و تەنانەت عێراقی شەڕلێدراو لەچاو ئێران پلەکەیان لەسەرترە.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتوویەتی: “حەقدەستی ساڵانەی نێوەنجی لە ئێران بەپێی دەرکەوتەی هەڵسەنگاندنی توانای کڕین لە ساڵی ٢٠١٨دا، نزیک بە ١١ هەزار و ٨ سێنت بووە و حەقدەستی کاتژمێری ٤ دۆلار و ٨ سێنت بووە".
سەرەڕای حەقدەستی کەمی کرێکاران، دۆخی نالەباری ئابووری ژیانی زۆربەی خەڵکی کوردستان و ئێران بەتایبەت کرێکارانی خستووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە کە لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو "کوشتن، خۆکوژی، پەنابەری" و زۆر بابەتی دیکەی لێ کەوتووەتەوە.