کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بۆکاندا لۆگۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەڵکرا

11:28 - 7 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: نیشتمانپەروەرانی دێموکرات لە شاری بۆکاندا، لۆگۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان هەڵکرد.

ڕۆڵە چاونەترسەکانی گەل، بە هەڵکردنی لۆگۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لۆگۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پشتیوانیی خۆیان لە پێشمەرگە ڕاگەیاند.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات، ئەم چالاکییە تەبلیغییەیان لەسەر جادەی بۆکان- مەهاباد و بەردەم زانکۆی "عیلمی- کاربوردیـ"ـی بۆکاندا، بەڕێوە برد.

لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەم پەیوەندییەدا ڕایانگەیاندووە، کە ڕاسان تا گەیشتن بە لووتکە بەردەوامە و ڕێبازی پیرۆزی شەهیدانی حیزب و گەل، ڕێبازی ژیانیانە.

هەروەها چەند ڕۆژ پێشیش، قارەمانانی دێموکرات هەر لە شاری بۆکاندا، بە نووسینی دروشمگەلی وەک: ''بژی حیزبی دێموکرات''، ''قاسملوو و شەرەفکەندی ڕێگاتان درێژەی هەیە''، پشتیوانییان لە خەباتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد.

هەر لە ماوەی ڕابردوودا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کێلەشینی شنۆدا، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و دێموکراتپەروەرانی پیرانشاریش، سەردانی گڵکۆی چەند شەهیدی حیزبی دێموکراتیان لە کوێستانی ''قوروچاوێـ''ـی سەربە شاری پیرانشار کرد.

چالاکیی بەرینی پێشمەرگەکانی شار و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستاندا، بەردەوامە و ئەم هەوڵانە ترسێکی گەورەی لە دڵی داگیرکەردا چاندووە.