کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بۆکان لەنێوان خەڵک و هێزەکانی ڕێژیم شەڕ ڕوویدا

11:06 - 9 خەزەڵوەر 2720

مەئموورانی ئیدارەی شارەدایی بۆکان بە هاوکاریی حیراسەت و هێزەکانی بەسیجی سپا هێرشیان کردە سەر سەوزیخانەکانی کوشتارگا.

لەو هێرشەدا هێزەکانی ڕێژیم "سیم خاردارەکانیان" بە بیانووی زێدەڕۆیی خراپ کردووە و لە ئاکامدا لەنێوان خەڵک و هێزەکانی ڕێژیمدا شەڕ ڕوویداوە.

ئەو سەوزیخانەیە لە بۆکان بژێویی ژیانی چەندین بنەماڵە بووە، بەڵام ڕێژیم تێکی داوە و خەڵک بە هاوکاریی یەکتر هێزەکانی ڕێژیمیان ڕاو ناوە.

پێشگرتن بە کار و کاسبیی خەڵک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە کاتێكدایە کە بێكاری و گرانی تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە.