کوردستان میدیا: ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە شارەکانی بۆکان و مەریوان بەرز راگیرا و پشتیوانیی خۆیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە شاری بۆکان بە بۆنەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە مزگەوتی جامیعەی گەڕەکی میراوای شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
پێشمەرگەکانی شار لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشمی وەک: "پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەلە"، وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە".
هاوکات شۆڕشگێڕانی دێموکرات، لە شاری مەریوان لە گوندەکانی "سەردۆش و دەرتفێ"، بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لەو کار و چالاکییەکانیاندا پێشوازیان لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان کرد و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژیان لە خەڵک کرد.