کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بۆکان چالاکییەکی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:32 - 4 خەزەڵوەر 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئەنجامدانی چالاکییەکی تەبلیغی ئامادەیی خۆیان بۆ هەر چەشنە ئەرکێکی حیزبی دەربڕی.

ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر، پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "ڕەحیم خان" سەر بە بۆکان، چالاکییەکی تەبلیغییان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزب لەو چالاکییەدا چەندین تراکت و نووسراوەیان بڵاو کردەوە؛ هەروەها بە بڵاوکردنەوەی سروود بەنێو گوندەکەدا بانگەشەی خەبات بۆ ڕزگارییان کرد.

دروشمەکانی ئەو چالاکییە بریتی بوون لە: "بژی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرکەوێ ڕاسان".

هەروەها ئەندامانی حیزب لەو چالاکییەدا هۆشدارییان بە جاش و خۆفرۆشەکان داوە کە دەست لە خۆفرۆشی هەڵبگرن، ئەگەرنا بە سزای کاریان دەگەن.