ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بەخشی "باینگانـ"ـی سەر بە پاوە لە ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە نێوان گوندەکانی "لاران و تەرگەزنـ"ـی سەر بە بەخشی باینگانی پاوە، لە ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور "قاسملوو" بەدەست دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ، ئەمەگداری و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی دوکتور "قاسملوو" و هاوڕێیانی نیشان دا.
لەو چالاکییەدا قارەمانانی دێموکرات پەیمانیی وەفادارییان نوێ کردەوە کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجەکانی گەلی کورد بەبێ پسانەوە لە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و دوکتور "قاسملوو"دا لە خەبات و تێکۆشان دەست هەڵنەگرن.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە "سەڕێز" لە ناوچەی ژاوەرۆ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.