ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ٢٦ی خەرمانان، ساڵوەگەڕی تێرۆرکرانی دوکتور ''سادق شەرەفکەندی'' ڕێبەری بەلیمەتی کورد، لە شاری "شنۆ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندەکانی ''شاوانێ و گرکاشان'' بە نووسینی دروشم پەیمانیان لەگەڵ دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هەروەها لەگەڵ نوێترین شەهیدی حیزب و گەل کاک ''عوسمان مستەفا پورر'' و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان نوێ کردووەتەوە.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەڵینیان داوە کە هەتا سەر دەرێژەدەری ڕێگای شەهیدان بن و تا سەرکەوتن دەست لە خەبات هەڵنەگرن.
هەروەها قارەمانانی دێموکرات پشتێوانیی خۆیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردووەتەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر بڕیاریکی حیزبی دەربڕیوە.
هاوکات لە "پیرانشار" لاوانی دێموکرات بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و خۆیان بە قوتابیی ڕێگای دوکتور "سادق" وەسف کردووە.