ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز لە بەرەبەری ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور ''سادق شەرەفکەندی'' و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.
ئەندامانی تیکۆشەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە سەقز، لە بەرەبەری ٢٨ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ڕێبەری بلیمەتی گەلی کورد دوکتور ''سادق شەرەفکەندی'' و هاوڕێیانی بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی ئەو ڕێبەرە مەزنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''شەقامی سەعدی، دەوروبەری مزگەوتی حەزرەتی عومەر، کوشتارگا و نزیک سیلۆ''.