کوردستان میدیا

سێشەممه 13ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەری ساڵیادی شەهیدبوونی سەروان چەکۆ چالاکیی تەبلیغی بەرێوە چوو

11:59 - 21 بانەمەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران لە شاری بۆکان لە بەرەبەری ساڵیادی شەهیدبوونی سەروان ''چەکۆ ڕەحیمی'' چالاکیی تەبلیغییان بەرێوە برد و یادی ئەو نەمەرەیان بەرز ڕاگرت.

تیکۆشەرانی دێموکرات لە بۆکان لە بەرەبەری هاتنی ساڵیادی شەهیدبوونی سەروان ''چەکۆ ڕەحیمی''، بە بەڕیوەبردنی چالاکیی تەبلیغی و سەردانی گلکۆی شەهیدانی فەرماندە ''عەبدوڵڵا ئەفشین‌راد ناسراو بە سەروان ئەفشین، کاک عەبدوڵڵا فەیزی، مەنسور حەقپوور و محەممەد ئەسپوغەیی و سەید محەممەد مەهدەویـ''ـیان کرد.

قارەمانانی دێموکرات بەم بۆنەوە لە نێوشاری بۆکان لە شوێنەکانی وەک: ''شەقامی ئینقلاب هەتا بلواری کوردستان، شەقامی فەرمانداری، فەلەکەی مادەر، بلواری پارکی ساحلی و گەرەکی ئەبوزەر'' چالاکیی تەبلیغییان بەڕیوە برد.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە پەیامێکدا نووسیویانە :'' لە ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە بەزەزموونەکەی دێموکرات کاک ''چەکۆ ڕەحیمی''، ئێمە قوتابیانی مەکتەبەکەی شەهید دووکتور ''قاسملوو''ی ڕێبەر لە شاری بۆکان یادی ئەو نەمرە بەرز ڕادەگرین و بەڵینی بە درێژەدانی ڕێبازەکەی دووپات دەکەینەوە''.