کوردستان میدیا: بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان تراکت و وێنەی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار لە گوندی "كەڵەکین" بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندی "کەڵەکین" بە نووسینی دروشمی وەک "قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە، پێشمەرگە پارێزەری کوردستانە، ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆز بێت و بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.