کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەنداندا چالاکیی تەبلیغی لە بۆکان بەڕێوە چوو

11:08 - 22 بەفرانبار 2720

پێشمەرگەکانی شار لە بۆكان لە بەرەبەری ٢ى ڕێبەندان و پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە ڕێگای بۆکان هەتا پردی خوڵاماڵی، زۆربەی پردی نیو ڕێگا و تەواوی تابڵۆی گوندەکانی "داربەسەر، کانیپانکە، بوغدەداغی، جەمووغە، سەیداوا، عەیشابات، قاجر، تەپی، قەڕەڵی، شاریکەند و قەرەگوێز" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە درێژەی ئەو کار و چالاکییانەدا قارەمانانی دێموکرات لە پردی "خوڵاماڵی" بەرە و ڕێگای "سەردەشت"، دیواری خانووی مووچە و مەزراکان، پردی نێو ڕێگاکان و تەواوی تابڵۆکانی گوندەکانی "دوڵت ئاباد، لاسەگوڵان، قزڵگومبەد، دەروێشان، قەرەداغ، حەمزاوا، گڵێنان، گراوێ، کانی سێو، قالوێ زەندان، باراوا، قۆیتەڵ، شارەزوور، شێخ وێسف، خەلیفان، پردی چۆمی قوڵەبۆز" و چەندین شوێنی دیکە چالاکی بەڕێوە چۆوه.

 ئەمساڵ ٧٥ ساڵ بە سەر دامەزرانی کۆماری کوردستان تێپەر دەبێت و هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە شێوەی جیاواز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.