کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژدا ڕێژیمی ئێران پاڕازیتی خستووەتە سەر تێلێڤیزیۆنی تیشک

18:51 - 5 گەلاوێژ 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بەرەبەری ٢٥ی گەڵاوێژدا دژ بە خەڵکی کوردستان و لە ترسی خەباتی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە شارەکانی کوردستان پاڕازیتی خستووەتە سەر تێلێڤیزیۆنی تیشک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بە تایبەت لە شاری مەهاباد پاڕازیتی زۆر توندی خستووەتە سەر فرێکانسی تێلێڤیزیۆنی تیشک، بە شێوەیەک هەندێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە کاناڵی تیشک سیگناڵی نییە.

ئەو هەوڵەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە خەڵکی کوردستان بەرەو پێشوازی لە  ٢٥ی گەلاوێژ هەنگاو دەنێن و  ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزارنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرز دەنرخێنن.

له‌ ساڵانی ڕابردووشدا و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پاڕازیتی خستووەتە سه‌ر کا‌ناڵی تێلێڤیزیۆنی تیشک و ویستوویه‌تی له‌م ڕێگایه‌وه‌ پێش به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاستی و دروستیی هه‌واڵ و ڕووداوه‌کانی ناوخۆی ئێران و کوردستان بگرێت.