کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەڵگەیەکی وەزارەتی دەروەی ئامریکا ئاشکرا بووە کە بەرپرسانی پێشووی دەوڵەتی ئۆباما لە ساڵی ٢٠١٨دا لەگەڵ "زەریف" دیداری نهێنییان هەبووە

12:27 - 6 جۆزەردان 2722

ماڵپەڕی ''واشنتۆن فری بیکێن'' بەپێی بەڵگەنایەکی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە هەیئەتێک لە بەرپرسانی پێشووی ئامریکا لە دەوڵەتی ''ئۆباما'' یەک لەوان ''جان کێری'' لە ساڵی ٢٠١٨دا بە مەبەستی لاوازکردنی هەوڵەکانی دەوڵەتی ''ترامپ'' بۆ گۆشار خستنە سەر ئێران لەگەڵ ''محەممەد جەواد زەریف'' لە نیۆیۆرک دیداری نهێنییان هەبووە.

بەپێی ئەو بەڵگەنامە کە دوای سکاڵای ناوەندی یاسا و عەداڵەتی ئامریکا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە حاڵەتی نێهینیبوون هاتووەتە دەرەوە، بەرپرسانی پێشووی دەوڵەتی ئۆباما لەبارەی چەکی ناوکی، ئەگەری ئاڵوگۆڕی زیندانییان، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئامریکا لە ئەفغانستان و وتووێژ لەگەڵ تاڵبان، لە دیدار لەگەڵ زەریف قسەیان کردووە.

''مایک پۆمپێئۆ'' وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ لە وتووێژ لەگەڵ ''فری بیکێن'' وتوویەتی کە کاتێک وەزیری دەرەوە بووە لە دیدارە هاوتەریبەکانی بەرپرسانی پێشووی دەوڵەتی ئۆباما لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ئاگادار نەبووە.