کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە تاران سەرماڵەکان هەر شەوێک بە ٥٠ هەزار تمەن بەکرێ دەدرێت

13:03 - 5 پووشپەڕ 2720

لە تارانی پێتەختی ڕێژیمی ئێران بەهۆی گرانی و چوونەسەرەوەی نرخی کرێ خانوو؛ ئەمجارە خەڵک بە ڕووی ناچاریی سەرماڵەکان بە شەوی ٥٠ هەزار تمەن بەکرێ دەگرن.

لە ڕەوتی نالەباربوونی باروودۆخی ژیانی خەڵک، هەڵاوسان و گرانیی پێداویستییەکانی ژیان، ئەمجارە خانووبەرە بە شێوەیەکی بەرچاو گران بووە و خەڵکی ئەو وڵاتە ناچارن سەربانەکان بەکرێ بگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەربانخەویش لە گرانی بە دوور نییە و نرخی بەنیسبەت ساڵی ڕابردووە دوو بەرامبەر بووە و لە ٢٥ هەزار تمەنەوە بووە بە ٥٠ هەزار تمەن.

چینی زۆر هەژار لە ئێراندا سەرەڕای ژیانکردن لە پاڵ گۆڕستان و دووکانخەوی، کارتۆنخەوی، چاڵخەوی، ئیستا خەڵک ڕوویان لە هاوژیانیی دوو بنەماڵە لە یەک خانوودا کردووە.