![](/content/upload/1/news/49355_w920.jpg)
بەهۆی تەقینەوەیەک لە شاری "سەدر"ی بەغدا ٥٠ کەس کوژران و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
زۆربەی ئەو کەسانەی لەو تەقینەوەیەدا گیانیان لەدەست داوە ژن و منداڵن. ئامارەکان باس لەوە دەکەن ڕێژەی قوربانییەکان لەو ئامارە زیاترە.
خەڵک لە بازاڕی "سەدر" سەرقاڵی کڕینی کەلوپەل بۆ ڕۆژی جەژنی قوربان بوونە و ئەوە تەقینەوەیە ڕووی داوە.
بەرپرسانی ئەمنییەتیی عێراق باسیان لەوە کردووە داعش پلانی داڕشتووه لە چەند شاری دیکە وەک: "مەدینە سەدر، شەعب، شوعلە و کازمییە" تەقینەوە ئەنجام بدات.
ئەمساڵ چوارەم جارە لە شاری "سەدر" تەقینەوەی لێ ئەنجام دەدرێت، زۆربەی تەقینەوەکانیش بازاڕە قەرەباڵغەکان و خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج.
گرووپی تێرۆریستیی داعش (ISIS) ئەو تەقینەوەیەی لەئەستۆ گرتووە.
ئەو خۆکۆژەی ئەو کردەوە تێرۆریستییەی ئەنجام داوە شوناسی "ئەبوو حەمزە"یە.
ئەو کردەوە تێرۆیستییە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕووسیە مەحکووم کراوە.