کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە تەورێز بەهۆی وشکبوونی گۆلی "ورمێ" تووفانی خوێ هەستاوە

13:22 - 20 خاکەلێوه 2722

بەپێی زانیارییەکانی کە بڵاو کراوەتەوە بەهۆی وشکبوونی گۆلی "ورمێ"، لە شاری "تەورێز" تووفانی خوێ هەستاوە.

بە وتەی کارناسان تەپوتۆزی خوێ و ئەو بایانەی کە لە پەڕاوێزی گۆلی "ورمێ" دێت دەتوانن هەتا ٥٠٠ کیلۆمیتر بڕۆن.

هەروەها وێستگەی فەزایی نێونەتەوەیی، دیمەنێکی هەوایی لە بارودۆخی نالەبار و ناخهەژێنی گۆلی "ورمێ" بەهۆی وشکبوونی ئاوی ئەو گۆلە بڵاو کردووەتەوە.

کێشەی کەمبوونی پانتایی و ڕيژەی ئاوی گۆلی ورمێ ساڵانێکە بەرۆکی ئەو پارێزگایەی گرتووە و بەرپرسانی ڕێژیم چەندین جار بەڵێنیی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیانە داوە، بەڵام هەنگاوی ئەرێنییان لەو پیناوەدا هەڵنەگرتووە.

پرۆژە ناکارناسانەکانی ڕێژیم کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە جێبەجێ دەکرێ، هۆکاری سەرەکیی وشکبوونی ئەو گۆلە بوو و ئێستاش سپای پاسداران دەست لەو پرۆژانە هەڵناگرێت.