کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە جیاتی شەڕ لەگەڵ ئامریكا، هەوڵی دانووستان دەدەن

20:32 - 5 سەرماوەز 2715

كوردستان میدیا: نوێنەری وەلی فەقیه لە سوپای پاسداراندا ڕایگەیاند كە، هەندێك كەس و لایەن لە بری ئەوەی لە دژی ئامریكا شەڕ بكەن، بە دوای ڕێكکەوتن و دانووستان لەگەڵ ئامریكادا دەگەڕێن، بێ ئەوەی كە بزانن بێدەنگی لە بەرانبەر باتڵ لە ڕاستیدا بە واتای پشتیوانی كردنە لێی.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە حەوتووی بەسیجدا كە لە مەدرەسەی فەیزییە بەڕێوو چوو، ئاخوند عەلی سەعیدی، نوێنەری وەلی فەقیه ڕایگەیاند كە، هەندێك كەس و لایەن دەڵێن كە دەبێ ئێمە لەگەڵ جیهان بسازێین و لە بەرانبەر سندووقی نێودەوڵەتیی دراو و بانكی جیهانی‏دا تەسلیم بین، بەڵام ئاگاداری ئەوە نین كە بەردەوامیی و پاراستنی شۆڕش، تەنیا بە شەڕ لەگەڵ ئامریكا مسۆگەر دەبێ.

نوێنەری خامنەیی هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا ڕایگەیاند كە، ئەمڕۆ سنوورەكانی كۆماری ئیسلامی هەتا دەریای ناوەڕاست و باب المندب فراوان بوون و ئێستاش هەر پەرە دەستێنن، بۆیە دەبینین كە لە ناوچەدا بەردەوام ڕووداوی چاوەڕوان نەكراو ڕوو دەدەن.