کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە جێژنیکان ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە بەڕێوە چوو

17:04 - 10 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی لە جێژنیکان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان؛ ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە به سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" دەستی پێکرد و دواتر بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان خولەکێک بێدەنگی ڕاگەیەندرا.

پاشان پەیامێکی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، لەلایەن مەلا "عەلی ئاسریس" خوێندرایەوە.

دواتر سروودێک لە ژێر ناوی "نیشتمان" لەلایەن گرووپی "منداڵان" پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا لەلایەن مامۆستا "بێبەش" شێعرێک لە ژێر ناوی "شەهید" پێشکەشی بەشداربووان کرا.

دواتر لە سروودێک لەلایەن گرووپی منداڵان پێشکەش کرا.

پاشان لەلایەن "نەسرین بابەکرزادە ئەقدەم" بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوی "لاوان و ژنان" خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا گۆرانییەک لە ژێر ناوی "شەهید" لەلایەن "عوسمان ڕەحمانی" پێشمەرگەیەکی کوردستان پێشکەشی بەشداربووان کرا.

دواتر بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە بەرەو مەزاری شەهیدان وەڕێکەوتن و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ڕێژی دەست چەک چوونە سەر گڵکۆی شەهیدان.

لەم بەشەی ڕێوڕەسمەکەدا سروودێک لە ژێرناوی "شەهید بەو زامەی درا لە جەرگت" لە سەر گۆڕی شەهیدان پێشکەش کرا.

هەروها تاجە گووڵینەی ڕێز و وەفا لەلایەن "مەهناز چگینی و ڕەحیم مەنگووڕی" لەسەر گۆڕی شەهید "ڕەحیم پوورئیبراهیم" دانرا.

لە بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا منداڵان گووڵی سووریان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا.