کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە خاڵی سنووریی شۆشمێ باری کۆڵبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە زەوت کرا

20:32 - 18 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هێرشێکی شەوانەدا بۆسەر کۆڵبەرانی کوردی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای بەزاندنی سنوورەکان، باری کۆڵبەرانیشیان زەوت کردووە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، باری هاووڵاتییەکی کوردی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەناوی \'\'شاخەوان محەممەد\'\' خەڵکی گوندی \'\'تەوێڵە\'\' هەڵکەوتوو لەسەر سنووری شۆشمێ، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، پاش ئاژنینی ماددەی بێ‌هۆشکەر لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران جێگیر لە هەنگی سنووریی پاسگای شۆشمێ زەوت کرا.
دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، لە سەروبەندی دەمەو بەیانی رۆژی دواتر جەستەی نیوە گیانی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دۆزییەوە و بۆ ناوەندێکی پشکنینی تەندورستی رایانگواست.

هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ساڵانە چەندین جار خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەبەزێنن.
سنوورنشینێکی ئەو دەڤەرە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: بەهای ئەو شتومەکانە کە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە زەوت کراوە، نزیک بە ٧٠ هەزار دۆلار خەمڵێنراوە.
بە هەژمارکردنی تێکڕای حاڵەتەکانی ئەم هێرشە، هێزەکانی رێژیم لە سێ قۆناغدا (بەزاندنی سنوور، ئاژنینی ماددەی بێ‌هۆشکەر و زەوت دارایی‌یەکانی هاووڵاتییان هەرێمی کوردستان) تووشی تاوانی یاسایی و نێودەوڵەتی بوون.
لە هەمبەردا هێزی \'\'حرس حدود\'\' (پاسەوانانی سنوور)ی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: هەتا ئەو کاتە کە هێزەکانی رێژیمی ئێران ئەو بارانە رادەستی خاوەنەکانیان نەکاتەوە، سنوورەکان دادەخەن و ئیزنی هاتوچۆی هیچ کەس و راگواستنی هیچ کاڵایەک لە سنوورەکاندا نادەن.

8421.jpg


8422.jpg


8420.jpg


8419.jpg


8416.jpg


8417.jpg


8418.jpg