کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ٤٨ کەس بەهۆی سووتانەوە لە کوردستانی ئێران گیانیان لە دەست داوە

22:31 - 12 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: لە دوو مانگی خاکەلێوە و بانەمەڕی ئەمساڵ (١٣٩٣) ٤٨ هاووڵاتیی بەهۆی سووتانەوە گیانیان لە دەست داوە کە بە بەراورد لەگەڵ ٤٥ حاڵەتی ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو، ٣ حاڵەتی زیادی کردووە.
رێکخراوی پزیشکیی یاسایی بڵاوی کردووەتەوە، لە پارێزگای کرماشان ٢٩ کەس، ئورمیە ١٣ کەس، ئیلام ٤ کەس و پارێزگای سنە ٢ کەس بەهۆی سووتانەوە لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەم ئامارە، لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ٩٢ی هەتاوی، ٤٥ کەس سووتاون کە ئەو ئامارە لەو دوومانگەی ساڵی ٩٣، ٤٨ کەس بووە.

لەم ٤٨ کەسەدا کەلە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ٩٣ بەهۆی سووتانەوە گیانیان لە دەست داوە، ٣٠ کەسیان لە رەگەزی ژن و ١٨ کەسی دیکەش پیاو بوون.

لەبیرکرانی شێوازەکانی پێشگیریی ئاگرکەوتنەوە، خۆسووتاندن و کەمیی دەوا و دەرمان و ئیمکاناتی پزیشکی لە هۆکارەکانی چوونە سەریی رێژەی سووتان لە ئێران و کوردستان دان.

ساڵانە لە ئێراندا ١٥٠ هەزار کەس تووشی سووتان دەبن کە نزیک بە ٣ هەزاریان دەمرن.