کوردستان میدیا

چوارشەممه 18ی پووشپەڕ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە زرێبارەوە لەگەڵ شه‌هیدەکەی شاری گێڵاس پەیمان نوێ کرایەوە

14:18 - 7 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەدێی "نێـ"ـی سەر بە شاری "مەریوان" لەگەڵ ڕێبازی شەهید "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" پەیمانیان نوێ کردەوە.

پێشمەرگەکانی شار لە شارەدێی "نێ" بە نووسینی دروشمی وەک: "ڕاسان دژ بە جاش و خۆفرۆشان بەردەوامە"، "ڕێگا پیرۆزەکەی شەهید هیدایەت بەردەوامە"، "تا دوا دڵۆپەی خوێن ڕێگای شەهید هیدایەت درێژەی هەیە"، "ڕێگا پیرۆزەکەت درێژە دەدەین" و "لە ڕێگەی شەهید هیدایەت کۆڵ نادەین و لەڕیزی خەبات دەست هەڵناگرین"، وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە.

لاوە دێموکراتپەروەرەکانی "نێ" لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بڵاوکردنەوەی پەیام و بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، تاوانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە و پشتیوانییان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.