کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان هاووڵاتییان لەگەڵ کێشەی هاتوچۆ بەرەوڕوون

10:10 - 28 بەفرانبار 2721

بارینی بەفر لە کوردستان، وێڕای ئەوەیکە شادی و خۆشی بۆ خەڵک هێناوە کێشەی تایبەت بە خۆشی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە.

بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە ڕێگای زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان گیراون و هاوڵاتییان لەگەڵ کێشەی هاتوچۆ بەرەوڕووبوونەتەوە.

سەرەڕای ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لەهەمبەر خاوێنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان، تا ئێستا بەرپرسانی پەیوەندیدار هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.

لە هەندێک شاری کوردستان لەگەڵ دەستەوەستانی بەرپرسانی ڕێژیم بۆ خاوینکردنەوەی ڕێگاوبانەکان، هەندیک لە هاووڵاتییان بە لۆدێر و گریدێری شەخسیی خۆیان دەستیان بە خاوێنکردنەوی ڕێگاوبانەکان کردووە.