لە زیندانی شاری سنە کاربەدەستانی ئەو زیندانە گوشار بۆ سەر زیندانییانی سیاسی دێنن و شەڕی ڕەوانییان لەگەڵ دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو به ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، "جەبار نیک نەفس" بەڕێوەبەری نێوخۆی زیندانی سنه، گوشار بۆ سەر زیندانییانی سیاسی دێنێت و شەڕی ڕەوانی بۆ زیندانییان دروست دەکات.
ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم لە زیندانی سنه بە شێوەی سیستماتیک گوشار دەخاتە سەر زیندانییانی سیاسی و دۆخێکی نائەمنیی ڕەوانییان بۆ دروست دەکات.
لە زیندانی سنه ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییانی سیاسی بوونیان هەیە کە کاربەدەستانی ڕێژیم وەک ئەشکەنجە گوشاری ڕۆحی و ڕەوانییان بۆ دێنن.
به‌رپرسانی ئەو زیندانە هیچ وڵامێكی ئه‌وتۆ به داواكاریی زیندانییه‌كان ناده‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی جاریش به بێ حورمه‌تی كردن وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
زیندانی ناوه‌ندیی سنه كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیندانی، به‌تایبه‌ت زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی له‌خۆ گرتووه، له ١٠ به‌ندی سه‌ره‌كی پێک دێت.