کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ساڵوەگەڕی خۆپیشاندانەکانی ٩٨، لە ئەهواز دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

12:41 - 21 خەزەڵوەر 2720

شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەر، لە شاری ئەهواز لە دوو شوێنی ئەو شارە بە ناوەکانی ''ئەلزەهیریە و مەلاشیە'' خەڵکی ناڕازی بە ئاگر تێبەردانی لاستیک و دانی دروشم دژی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

ئەو خۆپیشاندانە هاوکات بووە لەگەڵ خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی خەزەڵوەر ساڵی ٩٨ لە ئێران.

خەڵکی ناڕازی لە ئەهواز شەوی ڕابردوو لە خۆپیشاندەکانی خۆیان ئەو پەیامەیان بە ڕێژیم گەیاندووە کە ڕێگای کوژراونی خۆپیشاندانەکانی ٩٨ درێژە دەدەین و ناهێڵین خۆێنیان بە فێرۆ بڕوات.

هەروەها خۆپیشاندەران یادی ''حەسەن حەیدەری'' کە لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕیژیم کوژرابوو بەرز ڕاگرت.

مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ دوای گرانکردنی نرخی بێنزین، خەڵکی کوردستان و ئێران دژی ڕێژیم هاتنە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە توندترین شێوە سەرکوت کران.