کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "سنە" بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:49 - 6 رەشەمه 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "سنە" بۆ پشتیوانی لە خەباتی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

پێشمەرگەکانی شار لە "سنە"  لە بەرزاییەکانی "ئاویەر" ئارمی حیزبیان هەڵ کرد.

لەو چالاکییەدا تێکۆشەرانی دێموکرات ڕایانگەیاندووە: "هەتا دوایین ساتەکانی ژیان وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتین و بۆ ڕاپەڕاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی و نیشتمانی ئامادەین".

پێشمەرگەکانی شار لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پشتیوانی لە خەباتی حیزبی دێموکرات دەکەن.