ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
قارەمانانی دێموکرات لە ژاوەرۆی سنە بەرامبەر گۆندی نییەر لە شاخی مێرگەوار ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکراتیان هەڵکرد.
لە بەرەبەری ١٠ی خاڵەلێوە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی قازی محەممەد و هاوڕێیانی، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوه.