کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سنە بەبۆنەی ٨ی مارس چالاکی بەڕێوە چوو

10:31 - 18 رەشەمه 2721

لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شاری سنە بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن چالاکی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە شاری سنە بەبۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی بەیاننامەی تایبەت بە ٨ی مارس لە ئاستی شاری "سنە"دا بڵاو کراوەتەوە.

هەروەها ئەو بەیانییە بۆ زۆربەی کەسایەتییەکانی شاری سنە نێردراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە چەندین شاری کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژن چالاکیی تایبەت بەڕێوە چووە.