ئەندامانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد، لە شاری سنە بە بەڕێوەبەردنی چالاکیی تەبلیغی ڕۆژی خوێندکاری کوردیان بەرز ڕاگرت.
ئەندامانی یەکیەتیی خوێندکاران دێموکراتی کوردستان ئەمجارە لە زانکوکانی سنە وکوو مەکۆی توێژی ڕووناکبیران و چاوتیژی کۆمەڵگا بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بە ڕۆژی خوێنکاری کورد، ڕۆژی خوێندکاری کوردیان پیرۆز ڕاگرت و یادی شەهید ''سمایل شەریف زادە''یان وەکوو هێمای خوێندکاری بەرز نرخاند.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "زانکۆی کوردستان، زانکۆی پەیامی نوور، زانکۆی ئازاد، زانکۆی فەرهەنگیان، دانیشکەدەی علوومی ئینسانی، چوارڕێیانی باخ میللی، مەیدانی ئیقباڵ و مەیدانی بێساران".
١٢ی بانەمەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ''سمایل شەریف زادە'' خوێندكاری بەهەڵوێستی كوردە کە ٥٤ ساڵ لەمەوپێش لە بەرخۆدانێکی قارەمانانەدا شەهید کرا و بوو بە ڕێنوێنی خەبات و ڕێنیشاندەری شۆڕش و هێمای خوێندکاری کورد.