کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سیستان و بەلووچستاندا ٢ هەزار تووشبوو بە ئەیدز هەیە

13:39 - 6 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: بەرزبوونەوەی نەخۆشیی ئەیدز و کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی HIV لەم ساڵانەی دواییەدا، بووەتە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و نیگەرانیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕێژەی کەسانی تووشبوو به نەخۆشی ئەیدز لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ٢ هەزار و ٢٣٩ حاڵەت پێوانە کراوە، کە تەنیا نزیک بە یەک هەزار کەس وەک نەخۆش ناسێندراون.

"محەممەد هاشمیی شەهری"، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی زاهیدان، لە دانیشتنی ئەمنییەتی خواردەمەنییەکانی ئەو پارێزگایە باسی لەوە کردووە، ٦٦هەزار و ٣٥٩ کەس لە ئێراندا نەخۆشیی ئەیدزیان هەیە.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، ٥٢ لەسەدی ئەو نەخۆشانە لە تەمەنی نێوان ٢١ هەتا ٣٥ ساڵدان؛ ئەو ئامارەش دەرخەری ئەوەیە کە توێژی لاو و کارکەری ئێران لەگەڵ ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە بەرەوڕوون.

"هاشمیی شەهری"، باسی لەوەش کردووە، کە زۆربەی حاڵەتەکانی ئەیدز لە ڕێگەی پێوەندیی سێکسییەوە ڕووی داوە.

دانی ئاماری زیاتر لە ٢٠٠٠ هەزار کەس بە نەخۆشی ئەیدز لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، دەرخەری نابەرپرسایەتیی بەرپرسانی ڕێژیمە کە هیچ بەرنامەیەکیان بۆ چارەسەریی ئەو نەخۆشییە نییه.