کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" لە هەولێر کۆمەڵێک فیلم نمایش کران

13:54 - 9 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نا بۆ توندوتیژی لە شاری هەولێر، ٥١ فیلم لە سینەماکارانی کوردی و بیانی، لە دوو بەشی پێشبڕکێ و دەرەوەی پێشبڕکێ لە هۆڵی میدیا له شاری هەولێر نمایش کران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نا بۆ توندوتیژی، لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نا بۆ توندوتیژی لە شاری هەولێر، ٥١ فیلم و لەوانە، ٤ فیلمی بڵیندی سینەمایی و ٤٧ کورتە فیلمی چیرۆکی و دێکۆمێنتاری لە سینەماکارانی کوردی و بیانی لە هەرێمی کوردستان نمایش کران.
لە سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمەدا دوکتور کاوە مەحموود وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گرینگیی بەڕێووەچوونی ئەم فیستیڤاڵە، گرینگی بە مافی ئافرەتان، بردنی سینەما بۆ نێو خەڵک و کۆمەڵگا و هەروەها ئەنجام دانی کاری فەرهەنگی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان هاتە ئاخاوتن.
پاشان خاتوو پەخشان بە نوێنەرایەتیی ژنانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە خۆشەویستیی مرۆڤ لەلایەن ژنانی کوردستان، مافی ژن و بوونی ژن لە کۆمەڵگا وتارێکی پێشکەش کرد.
رۆژی یەکەم رێکەوتی ٥‌ی سەرماوەز ئەو فیلمانە نمایش کران:
کورتە فیلمی گلاسێک ئاو لە دەرهێنانی کەی بەهار، کورتە فیلمی لە با بپرسن لە دەرهێنانی بەتین قوبادی، کورتە فیلمی سەمای پەیکەرەکان لە دەرهێنانی تارق ئاکرەیی، کورتە فیلمی نانی بەیانی لە دەرهێنانی مریەم دووستی، کورتە فیلمی ئەڵقە لە دەرهێنانی رێکەوت حەمە تۆفیق، کورتە فیلمی زهرە لە دەرهێنانی حوسێن التاج، کورتە فیلمی لە تاریکیدا لە دەرهێنانی کامەران جەماڵ، کورتە فیلمی ئیتر هیچ لە دەرهێنانی رۆقیە تەوەکولی، کورتە فیلمی ئاوێنە لە دەرهێنانی هیوا محەممەد، کورتە فیلمی ئەزا مێ لە دەرهێنانی رەجەب ئەحمەد و کورتە فیلمی بانداژ لە دەرهێنانی ئومید عەبدوڵڵاهی.
رۆژی دووهەم رێکەوتی ٦‌ی سەرماوەز ئەو فیلمانەی نمایش کران، بریتین له:
فیلمی سینەمایی شیرین لە دەرهێنانی حەسەن عەلی، کورتە فیلمی بێدەنگ لە دەرهێنانی رێزان ئێشیلباش، کورتە فیلمی فریسە بین الانیات، کورتە فیلمی دەنگە نەبیسراوەکان لە دەرهێنانی فەرزین کەریم، کورتە فیلمی دوو ماڵ لە باخێکدا لە دەرهێنانی ناجیە سەلیمی، کورتە فیلمی ژیلەمۆ لە دەرهێنانی مێهران عەباسیان، کورتە فیلمی هەنار میوەی بەهەشت لە دەرهێنانی تەیموور قادری، کورتە فیلمی هەمان ئازار لە دەرهێنانی هەڤاڵ سەلاح، کورتە فیلمی لە ناکاو زینێت لە دەرهێنانی نەوید نیکخواە ئازاد و کورتە فیلمی پێوەندییەکی دوور و درێژ لە دەرهێنانی ئاوات نامیق ئاغا، کورتە فیلمی رۆژئاوایەکی خراپ لە دەرهێنانی محەممەد، کورتە فیلمی ساتێک بۆ من لە دەرهێنانی مەریوان ئیبراهیم، کورتە فیلمی نیو کاتژمێر دواتر لە دەرهێنانی محەممەد رەزا لوتفی، کورتە فیلمی ماسیگرەکان لە دەرهێنانی حوسێن سێوەدین، کورتە فیلمی فیلم لە دەرهێنانی بەکر مەعروف، فیلمی رەنگێن ژنێ لە دەرهێنانی سۆزان شەڕەفانی.
رۆژی سێهەمیش ئەو فیلمانە نمایش کران:
فیلمی سینەمایی کاوار لە دەرهێنانی هوشیار زێرۆ، فیلمی سینەمایی ١٠ چرکە لە دەرهێنانی ئاکۆ عەزیز، کورتە فیلمی هێز لە دەرهێنانی حوسێن حەسەن، کورتە فیلمی دوای وانە لە دەرهێنانی فریشتە پەرنینان، کورتە فیلمی پەیکەرە لمینەکان لە دەرهێنانی تەحسین فایق، کورتە فیلمی سێ مانگ پێش ئەوەی بمرم لە دەرهێنانی تەیفوور ئایدن، کورتە فیلمی سەفەری سارد لە دەرهێنانی جەلال نەسیری هانیس، کورتە فیلمی ندی لە دەرهێنانی مریەم عەلی، کورتە فیلمی کۆڵانێک لە پشت ماڵی ئێمە لە دەرهێنانی شیلان سەعدی، کورتە فیلمی دەنگی پیاوێک لە دەرهێنانی هیوا سووفییە، کورتە فیلمی لێدان لە دەرهێنانی مەهسا دێهکوردی، کورتە فیلمی سەما لەگەڵ من بکە لە دەرهێنانی مریەم پیربەند، کورتە فیلمی دەمەوێ هەر کچ بم لە دەرهێنانی هێشوو ئەحمەد، کورتە فیلمی بڕیار لە دەرهێنانی دیاکۆ جەواهیری، کورتە فیلمی لێرەوە مەیێ لە دەرهێنانی وریا غەریب، کورتە فیلمی ژنێک لە دەرهێنانی سۆران عوسمان، کورتە فیلمی ئومێد لە دەرهێنانی ئازاد دڵپاک و کورتە فیلمی دە لە دەرهێنانی چاوان زانا.
رۆژی چوارەم رێکەوتی ٨‌ی سەرماوەز:
فیلمی سینەمایی سێ گۆشەی مەرگ لە دەرهێنانی عەدنان عوسمان، کورتە فیلمی من لەو بڕوایە دام کە هەیە لە دەرهێنانی هاوارە شەریف، کورتە فیلمی گرێ لە دەرهێنانی هەنار فەرهاد، کورتە فیلمی بابەت لە دەرهێنانی سۆلاڤ شەیدا، کورتە فیلمی تیشکی رووناکی لە دەرهێنانی ئەحلام موحسین بە ماوەی ٣ خولەک و کورتە فیلمی بیرەوەری لە دەرهێنانی رووپاک عەبدولقادر نمایش کران.
براوەکانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نا بۆ توندوتیژی لە چەندین بەشی باشترین فیلمی دێکۆمێنتاری، باشترین کورتە فیلم، باشترین مونتاژ، باشترین موزیک، باشترین دەرهێنان، باشترین وێنەگرتن، باشترین ئەکتەری کچ، باشترین ئەکتەری کوڕ و لەلایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە دەستنیشان دەکرێن.
ئەندامانی لێژنەی داوەرانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نا بۆ توندوتیژی لە هەولێر بریتین لە: سینەماکاری کورد شەهرام عەلیدی (سەرۆکی لێژنەی داوەران) لە وڵاتی ئێران، محەممەدرەزا دڵپاک، دەنگدانەر و کارناسی سینەما لە وڵاتی ئێران، خاتوو لیانا سەلاح لە وڵاتی فەرانسە، خاتوو ئاریس ئولسۆن دیکۆمێنت‌ساز لە وڵاتی فینلەند و دکتور تاریق جەبووری دەرهێنەر و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی عێراق.