کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦٠ لە سەدی کارخانەکانی بەرهەمهێنەری تفاقی ئاژەڵان داخراون

12:12 - 21 رێبەندان 2720

بە دوای گرانبوونی ٦٠ لەسەدیی تفاقی ئاژەڵان بەشێکی زۆر لە کێڵگەکانی پەلەوەران و مەڕوماڵات وازیان لە بەرهەمهێنان هێناوە و کێڵگەکانیان داخستووە.

دوای داخرانی ئەو کێڵگانە بەرهەمەکانی وەک هێڵکە و گۆشت بە ڕێژەیەکی بەرچاو نرخیان بەرز بووەتەوە بە جۆرێک کە قیمەتی هەر هێلکەیەک بووەتە ١١٠٠ تمەن کە دەبێ ئەو نرخەش لەسەر هێلکەکان بدرێت.

لە تاران یەک شانە هێلکەی ٣٠ دانەیی بە ٤٥ هەتا ٥٠ هەزار تمەن فرۆشتراوە.

نرخی یەک کیلۆ مریشکی زیندوو ١٧ هەزار تمەنە و نرخی یەک کیلۆ مریشکی ئامادە بۆ لێنان ٢٥ هەزار تمەن دەفرۆشرێت.

بە دوای گرانبوونی  ٣٠ لەسەدیی بەرهەمە گۆشتییەکان خەڵک ڕوویان کردووەتە بەرهەمەکانی جێگرەوەی گۆشت وەک: "سۆسیس و کاڵباس و هەر ئەوەش بووەتە هۆکارێک کە نرخی یەک کیلۆ سۆسیس و کاڵباس بگاتە ٢٠٠ هەزار تمەن".