کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەقز هەڵمەتێکی ژینگەیی بەڕێوە چوو

10:57 - 10 خەزەڵوەر 2720

ژینگەوانانی شاری "سەقز" بە هاوکاریی گرووپی شاخەوانیی "گردەکۆ" لە بەرەبەری هاتنی وەرزی زستاندا هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا شیفی بن دارەکانی ناوشاریان بڕیوە و نێوشاریان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردووەتەوە.

هەروەها لەو هەڵمەتە ژینگەییەدا دوو سەد نەمامیان بەمەبەستی پەرەپێدانی دارستان و پاراستنی زیاتری ژینگە چاندووە.

ژینگەوانانی سەقز و گرووپی شاخەوانیی "گردەکۆ" سەرەڕای بەڕێوەبردنی چالاکییەکی ژینگەیی، جەختیان لە کاری هەرەوەزی و هاوکاریی یەکتر کردووەتەوە.

ژینگەپارێزانی بەشدار لەو چالاکییە ژینگەپارێزییەدا داوایان لە گرووپە شاخەوانیی و ژینگەوانانی دیکە کردووە کە لە داهاتوودا کاری زیاتر و چالاکیی بەریینتریان هەبێت.