ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە گوندی "وزمەڵە" سەر بە سەرشیوی سەقز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد و به خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" پشتیوانی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی.
لەو چالاکییەدا قارەمانانی دێموکرات یادی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کردەوە و درێژەدەری ڕێگای پیرۆزیان بە ئەرکی خۆیان زانیوە.