کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەڵماس گرانی و نەبوونی گاز خەڵکی تووشی کێشە کردووە

12:39 - 26 خەرمانان 2720

لە سەڵماس خەڵک بۆ دابینکردنی گازی کەپسوول دەبێ ماوەیەکی زۆر لە سەفی دوورودرێژدا بمێننەوە و ئەمە ژیانی ئاسایی خەڵکی بەهۆی کێشەی دابینکردنی گازەوە تێک داوە و خەڵک بەرانبەر بەو دۆخە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

خەڵک لە سەڵماس ڕایانگەیاندووە، جیا لەوەیکە گاز نییە دەبێ چەندین کاژمێریش لە سەفدا ڕاوەستن.

بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارەدا هیچ هەوڵێکی جیددی بۆ دەستەبەرکردنی خواستەکانی خەڵک نادەن و خەڵک کاتێکی زۆریان لە ڕۆژدا بۆ ڕاوەستان لەنێو سەفەکاندا تەرخان دەکەن.

ماوەیەکە لە شارەکانی کوردستان و هەندێک شاری دیکەی ئێران گاز نییە و خەڵک کێشەیان بۆ دروست بووە.