کوردستان میدیا

چوارشەممه 8ی پووشپەڕ 2722
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاخەکانی کوردستان پێشانگای هونەری کرایەوە

18:35 - 28 جۆزەردان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، زنجیرە پێشانگایەکی هونەری لەژێر ناوی "شاخ بە دەنگی شار دێتە گۆ"، لە شاخەکانی کوردستان و لەلایەن  پێشمەرگە و فۆتۆگرافێر "بەختیار نەزەری"، بەڕێوە چوو.

ئەو پێشانگایە لەلایەن "مستەفا مەناف" فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی ١٣٥ کرایەوە.

هەروەها ڕۆژی ٢٧ی جۆزەردان، پێشانگای وێنە لە هێزی ١١٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوە چوو، پێشانگاکە لەلایەن "سەیران گەرگوولی" جێگری فەرماندەی هێزی ١١٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە و کەوتە بەر دیدی پێشمەرگەکانەوە.

لە هەر دوو پێشانگاکە بەشێک لە پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشدار بوون و ڕا و بۆچوونی خۆیانیان سەبارەت بەو پێشانگایە دەربڕی.

ئەو پێشانگایە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاخەکانی کوردستان بەردەوام بوو.

جێی ئاماژەیە ئەو پێشانگایە لە ڕۆژانی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات و ڕۆژی ٨ بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە کەمپی جێژنیکان بەڕێوە چووبوو.