کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری "بانە" ڕێوڕەسمێک بۆ فێرخوازانی زمانی دایکی بەڕێوە چوو

10:31 - 17 رەشەمه 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری "بانە" سەر بە پارێزگای "سنە"، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ بەخشینی بڕوانامە بە فێرخوازانی زمانی دایکی بەڕێوە چوو.

ئەو ڕێوڕەسمە لەلایەن ناوەندە فەرهەنگییەکانی "بانە" لە هۆڵی "ئاربابا" بەڕێوە چوو و لەلایەن خەڵکی ئەو شارەوە و بەتایبەت منداڵان پێشوازییەکی گەرمی لێ کراوە.

ناوەندە فەرهەنگییان لە هەموو شارەکانی کوردستان بۆ پەرەپێدانی زمانی دایکی و هاندانی خەڵک بەتایبەت منداڵان و هەروەها پاراستن و زیندووڕاگرتنی زمانی دایکی بە شێوازی جۆراوجۆر خزمەت بە زمانی کوردی دەکەن و وانەی کوردی دەڵێنەوە.