کوردستان میدیا

چوارشەممه 14ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری بۆکان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا

13:33 - 9 خاکەلێوه 2720

ڕؤژی پێنجشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، سەردانی گڵکۆی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە ڕێبازی پیرۆزی شەهیدانی کورد و کوردستان لە گوندەکانی "قولەر، ئاڵی کەند، غەوس‌ئاباد و ناوچەکانی چۆمی مەجیدخان" سەردانی گڵکۆی پیرۆزی شەهیدانیان کرد.

لە گوندی "غەوس‌ئاباد" گڵکۆی شەهیدی فەرماندە کاک "کەریم عەلی فەرامەرز و خاتو زێنەبی هاوسەری، شەهید عومەر فەقێ‌ ئێبراهیمی و شەهید ڕەحمان دلارام"ـی لێیە.

 لە گوندی "ئاڵی‌کەند" شەهید "ڕەشید خەلیلی، شەهید فایق بێکەس، شەهید ناسر محەممەدی، شەهید عەبدوڵڵا محەممەدی، شەهید مەحموود محەممەدی، شەهید عوسمان عەبدوڵڵاهی، هەروەها دوو شەهید کە وەک تەشکیلاتی نەهێنی چالاکییان دەکرد و شەهید بوون، شەهید حەمەدەمین محەممەدی و شەهید ئەحمەد ڕەسوڵپوور"ی لێیە.

 لە گوندی "ئاڵی کەند" سەر بە شاری بۆکان زیاتر لە چل شەهید نێژراون.