
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری "بۆکان" و لەلایەن خەلکی ئەو شارەوە فێستیڤاڵی "بووکەبەفرینە" بەڕێوە چوو.
لەو فێستیڤاڵەدا خەڵکێکی زۆر بەتایبەت منداڵان بەشدار بوون و خۆشی و شادییان دەربڕی.
جگە لە دروستکردنی "بووکەبەفرینە" لەسەر ڕوومەتی منداڵان نەخشی گیاندارانیان کێشاوەتەوە.
هەروەها لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کە لە شارەکانی کوردستان بەفرێکی زۆر باری، خەڵک بەگشتی لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوە و دەستیان کرد بە خۆشی و هەڵپەڕین.
لەلایەکی دیکەوە لە زۆربەی گوند و شارەکانی کوردستان وێنەی جوانترین بووکەبەفرینەیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە.