کوردستان میدیا: خەڵکی قارەمانی سنە، بۆ پەیمان نوێکردنەوەی لەگەڵ پێشمەرگە و پشتیوانی لە ڕۆڵەکانی خۆیان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
سڵاو لە خاکی پیرۆزی کوردستان
سڵاو لە ئاڵای سەربەرزی کوردستان
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان
سڵاو لە حیزبی دێموکرات نیشاندەری ڕێی خەبات
ڕۆژی ۲٦ سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە قارەمانەکان ،پێشمەرگە گیانفیداکان،
پێشمەرگە؛ ئەو ڕۆڵە دڵسۆز و ژیر و زانا و نیشتمانپەروەرەی خەڵکی کوردستانە کە لەبەرکردنی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بە هەموو سەختیەکانییەوە بە شانازی دەزانێت و بەبێ هیچ منەت و چاوەڕوانییەک ئەو ڕێگایە هەڵ دەبژێرێت، بچووکترین ئەرکی سەرشانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانە کە ڕێز لە ڕۆڵە ئازیز و وڵاتدۆستەکانیان بگرن و ڕۆژی ۲٦ سەرماوەز بە ڕۆژیکی مێژووییی نەتەوەی کورد بزانێت و بەدڵ و بەگیان پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە بکەن.
ئێمە خەڵکی هەورامان بەتایبەت ناوچەی ژاوەرۆ و هێلانەی هەڵۆ تیژفڕەکانی دێموکرات شەهیدان "ناسر و مەنسوور ڕەشە هەورامی، حیسام ئەسعەدی، عەبدوڵڵا بەهرامی" و هەزاران شەهیدی ئازیزمان، پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە گرینگ و موقەدەسە لە هەموو کوردێکی ئازادیخواز و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بنەماڵەی قارەمانی دێموکرات دەکەین و لەگەڵ ڕێبازی پێشمەرگە بەڵێن نوێ دەکەینەوە، کە هەتا دوایین دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگای پڕ لە شانازییان بین.
خەڵکی ژاوەرۆ ( ئەوێهەنگ، هوویە، سەرهوویە، ساڵیان، نجێ و بێساران )
ئاوایی هوویه - ژاوەرۆی سنه