کوردستان میدیا: رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، ڕێورەسمێکی بەشکۆ لە شاری شتووتگارت بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدان سەروان چەکۆ رەحیمی و سەید رەزا دروودگەر بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەم ڕێورەسمە، بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی و ڕاوەستان بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن جەهانگیر حاتەمیەوە خوێندرایەوە.
لەم پەیامەدا وێڕای بەرزنرخاندنی خەبات و تێکۆشانی شەهیدان سەروان چەکۆ و سەید رەزا دروودگەر، ئاورێک لە دۆخی ناوچە و کوردستانی خۆرهەڵات و قۆناغی نوێی خەباتی گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران درایەوە.
لە بەشێک لەم پەیامەدا هاتووە: دوا بە دوای پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نەورۆزی ئەمساڵدا و دەسپێکردنی خەباتی نوێی ئەم حیزبە، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی خەڵکی ئێران و بە تایبەتی کوردستان، دەستی کردووە بە چەواشەکاری و پڕۆپاگەندا و لە تازەترین هەڵوێست لە شوێنه گشتییەکانی تاران بەنێر و پۆستێری دژی حیزبی دێموکرات هەڵواسیووە. بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستێر و بەنێرانە لە حاڵێک دایە کە ڕێژیمی تێرۆریستی ئیسلامیی ئێران لە نێو بیروڕای گشتی جیهان لە هەموو بوارە سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵاتییەکاندا تەریک کەوتووتەوە و بۆ شێواندنی بیروڕای خەڵک ماوەیەکە دەستی بە پڕوپاگەندا و چەواشەکاری دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە. حیزبی دێمۆکرات دوای شههید بوونی هاوڕێیان و ڕێبەران به ورهیهکی شۆڕشگێرانه و وهفادارانە به ئامانجهکانیان و پشت بهستن به هێزی کۆمهڵانی خهڵکی کوردستان، درێژه به خهباتی خۆی ئهدا و پێ به پێی ئاڵوگۆڕه سیاسییهکان، به لێکدانهوهی ورد و سیاسهتێکی واقیعبینانهوه، رۆڵی کاریگهر له گۆڕهپانی سیاسی کوردستان و ئێراندا دهگێڕێ و ههروهها جێی متمانهی کۆمهڵانی خهڵک و ههموو ئازادیخوازان لە وڵاتهکهماندایە.
پاش پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، موختار هووشمەند و ئەسعەد ئەحمەدی لەسەر ڕۆڵی شەهیدان سەروان چەکۆ و سەید رەزا دروودگەر قسەیان کرد.
دواتر پەیامی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن هیوا عەلیزادە خوێندرایەوە.
لە ڕێورەسمی پرسەی شەهیداندا، نوێنەرانی پارتی دێموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی سۆسیالیستی کوردستان و کۆمەڵەی کوردی شتووتگارت، بەشدار بوون و بەو بۆنەیەوە پەیامیان خوێندەوە.