
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکتی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لۆگۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان بۆ پشتگری و ورەبەخشی به هێزی پێشمەرگە لە بەشێک لە شوێنەکانی شاری "مەریوان" بڵاو کردووەتەوە.
ئەو چالاکییانە لە پارکی شانۆ، نەخۆشخانەی بووعەلی، چوارڕێیانی نەخۆشخانەی قەدیم و کۆڵانەکانی ڕووبەڕووی دادگا بەڕێوە چوونە.