کوردستان میدیا

دووشەممه 6ی جۆزەردان 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری پێنجوێن یادی شەهیدانی ژینگه بەرز ڕاگیرا

13:16 - 4 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: "ڕێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە"، لە شاری پێنجوێنی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ژینگە، چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوە دەبات.

ڕێكخراوی ملەكەوە، بۆ پاراستنی ژینگە، لە شاری پێنجوێنی هەرێمی کوردستان، كەمپەینێكی نەمامچاندنی لە ژێر ناوی "بەرەو كوردستانێكی سەوزتر" و بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان و پاراستنی سروشتی ژینگەی كوردستان و بەرزڕاگرتنی شەهیدانی ژینگەی مەریوان، شەهیدان شەریف باجوەر و ئومید كۆنەپۆشی ڕاگەیاندووە.

"ڕێکخراوەی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە"، لە ڕۆژی ٦ی خەرمانانی ٩٧یشدا، بە مەبەستی ڕێز و وەفا بۆ شەهیدانی ژینگەپارێز و هەروەها مەحکوومکردنی کارە تێکدەرانەکانی دژ بە ژینگەی کوردستان، کۆڕێکی ماتەمینیان بۆ هاوخەمیی لەگەڵ ژینگەدۆستان و هەروەها بنەماڵەی شەهیدانی ژینگە، شەهیدان باجوەر و کۆنەپۆشی ڕێک خست.

شەهیدان شەریف باجوەر و ئومید کۆنەپۆشی، لە ڕۆژی ٣ی خەرمانانی ساڵی ٩٧ی هەتاویدا، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان، کە لە لایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ئاگریان تێبەر درابوو، گیانی خۆیان بەختی پاراستنی ژینگەی کوردستان کرد.