کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەکانی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

12:13 - 2 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ڕۆژی زمانی دایکی لە کوردستاندا وەکوو سەنگەرێکی بەرگریی لە ماف و شوناسی نەتەوەیی پێناسە دەکرێت و ڕێزی لێ دەگیردرێت.

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکییەوە، لە زۆربەی گەڕەکەکانی سەقز وەکوو: شاناز، سەرقەوران، تەپی ماڵان، بەردبڕان، سەرچنار، چۆمی وەلیخان، شەهرەکی نیرووی ئینتزامی، کەریماوا، ساڵحاوا چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

هەروەها لە شاری بانەش لە گەڕەکەکانی: سێڕێیانی بوویەن و ئاربابا، عوسماناوا، ئەحمەدئاوا، مەولەوی، بازاری پێڵاو فرۆشان، بازاڕی دۆلار و دینارەکەچالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

ئەگەرچی ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران، بەردەوام هەڵی ئەوەی داوە پێش بە گەشەی زمانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران و یەک لەوانە زمانی کوردی بگرێت، بەڵام لە کوردستاندا بە بەڕێوەبردنی چالاکییە فەرهەنگی و تەبلیغییەکان دەرکەوت، کە ئەم پیلانەی ڕێژیم سەرکەوتوو نەبووە.