کوردستان میدیا: بۆ چەندەمین جار لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستاندا بەبۆنەی ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات چالاکی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.
لە بەرەبەری هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شارەکانی بانە، مەهاباد و ورمێ چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ئەم یادە ئەنجام دا.
ئەو شوێنانەی لە شاری بانە چالاکییان تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە: گەڕەکەکانی گوڵشار، پارکی دانش و ئاموزش، شارەکی وەحیدی، گوندەکانی ساوان و وشکەدەرێ و جادەی بانە بۆساوان.
هەروەها لەم شوێنانەی شاری مەهاباددا چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچوو: گەڕەکی سەیدنیزام، سێڕای وەفایی، چوارڕێیانی ئازادی، گوندی کەریزەی شێخان، گۆکتەپە.
لە شاری ورمێش لەم شوێنانەدا چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچووە : گەردشگای بەندی ورمێ، دیزەی سیاوش وناوچەی مەرگەوەڕ.