کوردستان میدیا

دووشەممه 24ی جۆزەردان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شار و گوندەکانی کوردستان پەیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کرایەوە

12:25 - 10 جۆزەردان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان بە ناردنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی، وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە.

ناورۆکی ئەم پەیامانە بەم چەشنەیە:

سڵاوێکی شۆڕشگێرانە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان

سەر دەچەمێنین بۆ دوو شەهیدی تازە و هاوڕێ تێکۆشەرمان شەهید کاک هادی تاقانە برای دوو خووشکی داخدار و شەهید ئەیووب و هەروەها شەهیدان کاک سمکۆ مەحمەڵ و کاک سۆهراب.

سەری کڕنۆش دادەنوێنین بۆ قەڵافەتی ئەو شەهیدە گەورانە. ئێمە شانازی بەشەهیدکانمان و ڕێبازی شەهیدەکانمان دەکەین.

دەبێ ئەو شوێنەی کە شەهیدانمان لێ شەهید بوونه بیکەینە مەزارگە بۆ شەهیدەکانمان. دەیکەین بە تاریکەستان بۆ خائێنان، خۆفرۆشان و چڵکاوخۆرانی ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەڵێن بەو شەهیدانە و هەموو شەهیدانی نیشتمان دەدەین هەتا دوا دڵوپەی خۆێن یان ئێمەش وەکوو ئەو شەهیدانە شەهید دەبین یان ئامانجی شەهیدەکانمان بەدی دێنین.

ئێمە پێشمەرگەکانی شار لەگەڵ هەموو شەهیدانی کوردستان پەیمان نوێ دەکەینەوە تا گەیشتن بە ڕزگایی نەتەوەکەمان ڕێگایان دڕێژە دەدەین.  جاش و سیخور و دوژمنانی داگیرکەر دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو نیشتمان فرۆشانەی دەستیان بە خوێنی پێشمەرگە سوور بێ ، ناهێڵێن خوێنی بە ناحەق ڕژاویان بەفیڕۆ بچێ.