![](/content/upload/1/news/48072_w920.jpg)
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا "جەهانگیری" بە شانازییەوە وتبووی، ئێمە نەمانهێشت ئابووریی ئێران بە چەشنی وڵاتی ڤێنێزوئێلای لێ بێت و ئێمە لە باری ئابوورییەوە دەستکەوتی گەورەمان تۆمار کردووە .
ئەم قسە بێ بنەمایانە لە حاڵێکدایە کە گرانی، کەمفرۆشی، ساختەکاری و دەستنەکەوتنی شتومەک لە ئێراندا ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە دەستێنێت .
ڕۆن، مریشک، شەکر و چەندین شتومەکی دیکە لە ئێران و کوردستان بە کەمی دەست دەکەون و خەڵک ناچارن لە کاتی کۆرۆنادا لە سەفی دوورودرێژدا ڕاوەستن .
هەروەها پودری جل شۆردنیش گران بووە و ماوەی دوو ساڵە جۆری ساختەی لێ بڵاو کراوەتەوە. بەو حاڵەش ڕێژیم نەیتوانیوە ڕێژەی بەرهەمهێنان بە نرخی گونجاو دابین بکات، هەر بۆیە فرۆشگاکانی "ڕفاهـ و کوروش" و... هەر لە ئێستاوە ئەم خاوێنکەرەوەیان کردووە بە جیرەبەندی .
پودری جل شۆردنی "یەکتا، سافتلەن، سپیدی ۳ و پێرسیل" و... سەرەڕای هەموو نرخە گرانەکانیان بەردەوام لە بازاڕدا ڕوویان لە کەمبوون و نەمانە .