کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە قەیرانیشدا بەرپرسانی ڕێژیم دەست لە تاڵان هەڵناگرن

12:49 - 20 رەشەمه 2719

"ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی قەیران'' لە ئێران بە جێگای ئەوەیکه لە هەوڵی بەرەنگاری و کەمکردنەوەی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزاندنی نرخی پێداویستییە پزیشکییەکان بن، وەک هەمیشە خۆیان خەریکی ڕاوڕووتی خەڵکی ئێرانن.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا سەرەڕای نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکان وەک دەمامک و دەستەوانە و هەروەها ئەنبارکردنی ئەو کەرەستانە بۆ ڕووتاندنەوەی خەڵک، بەرپرسانی ڕێژیم هیچ هەوڵێکیان بۆ پێشگیری لەم قەیرانە نەگرتە بەر.

ئەو پێداویستییانەی کە بۆ خاوێنکردنەوەی دەست کەڵکیان لێ وەردەگیرێت، پێش لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نرخی ٥ هەزار تمەن بووە، بەڵام ئێستا بووە بە ٢٥ هەزار تمەن.

ڕێژیمی ئێران هەمیشە لە هەوڵی خاڵیکردنی گیرفانی خەڵکی لێقەوماوە و هیچ گرینگییەک بە هاووڵاتییانی خۆی نادات.

ئەم کارەی بەرپرسانی ڕێژیم لە حاڵیکدایە کە لەم ڕۆژانەدا بە کامیۆن یارمەتیی بۆ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق نارد، بەڵام خەڵکی خۆی لە خزمەتگوزارییەکان بێبەرین.