کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٩ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ٥١ هاووڵاتی دەسبەسەر کراون

13:25 - 2 خەرمانان 2720

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە ڕاپۆرتێکی شیکاری ــ ئاماریدا بڵاوی کردووەتەوە کە لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، سەرجەم ٥١ هاووڵاتی لە کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون.

بەپێی ئەو ئامارەی کە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا بڵاوی کردووەتەوە، ٤٢ کەس لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و ٩ کەسیش بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییە داسەپاوەکەیان، ڕەوانەی زیندان کراون.

هەروەها هۆکار و چۆنیەتیی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە مانگی گەڵاوێژ لەلایەن ئەم ناوەندە ئامارییەوە بەم چەشنە بڵاو بووەتەوە:

هێزە ئەمنییەتییەکان: ٢٨ حاڵەت

هێزە نیزامییەکان: ٤ حاڵەت

چارەنووس و ناڕوونیی شوێنی دەسبەسەرکراوەکان پاش دەسبەسەرکرانیان: ٥٤ حاڵەت

هێرش، پشکنین و تێکدانی ماڵی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە: ٢٩ حاڵەت

دەسبەسەرداگرتنی کەرەستەی کەسی: ٨ حاڵەت

لێدان و ئازاردان لە کاتی دەسبەسەریدا: ١ حاڵەت

هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لە حاڵی دەسبەسەرکردنی وەپاڵیان دراوە بریتین لە:

هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ١٣ حاڵەت

کۆڵبەری: ٤ حاڵەت

چالاکییە مەزهەبییەکانی سوننە مەزهەب: ٤ حاڵەت

ڕەخنە لە کۆماری ئیسلامی: ١ حاڵەت

ڕوونبوونەوەی بیاڤی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان کە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا بڵاوی کردووەتەوە بەم چەشنەیە:

٩ چالاکی مەدەنی، چالاکێکی ژینگەیی، پارێزەرێک، چالاکێکی مافی ژنان، خوێندکارێکی بەشی هونەر، هاووڵاتییەکی ناڕازی لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر، شاخەوانێک، وەرزشوانێک، ٥ چالاکی مەزهەبیی سوننی مەزهەب، ئەندامێکی مەکتەب قورئان، نوێ ئایینێک و ٤ کۆڵبەر.